ئێن ئاڕتی: هێزێکی ئەمنی چونە سەر ئۆفیسی سەرەکی نەوەی نوێ

کەناڵی ئێن ئاڕتی بڵاویکردەوە هێزێکی ئەمنی لە سلێمانی هەڵیانکوتاوەتە سەر ئۆفیسی سەرەکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و چەند خۆبەخشێکیان دەستگیرکردوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "هێزێکى تایبەت بوون و جلوبەرگى ڕەشیان لەبەردابووە و ئۆتۆمبێلى تایبەتیان پێبووە و لە ئێستادا هێزەکە ئۆفیسی سەرەکی جوڵانەوەکەی جێهێشتووە".

ڕاشیگەیاند، ئەو هێزە چەند خۆبەخشێکی نەوەی نوێیان دەستگیرکردووە.

چەند ڕۆژێکیش بەر لە ئێستا هێزێکی ئەمنیی لە ئۆفیسی سەرەکى جوڵانەوەی نەوەی نوێ و چەند خۆبەخشێکیشیان دەستگیرکرد.



PM:05:32:05/05/2019