لە زۆربەی شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان یادی شەهیدی قەڵەم"سەردەشت عوسمان" کرایەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی ئایاری ٢٠١٩، نۆ ساڵ بەسەر شەهیدکردنی رۆژنامەنووس  سەردەشت عوسمان تێدەپەڕێت، لە زۆربری شارەکانی هەرێمی کوردستان یادی کرایەوە.

لە گوندی گردعازەبانی لەسنوری شاری هەولێر بەبەشداریی ژماریەك لە چالاكوان و ڕۆژنامەنووس و  كەسایەتی سیاسیی، یادی نۆ ساڵەی تیرۆركردنی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان، لەسەر گڵکۆکەی كرایەوەو بنەماڵەکەی نیگەرانییان بەرامبەر ئەو کەسانە دەربڕی کە لەبەر پلەوپۆست پشتیان لە کەیسی تیرۆرکردنی زەردەشت عوسمان کردووە. 

هەروەها لەشاری سلێمانی و لە  کاتژمێر ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە 'ئەفەنی کافێ'  بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هاوڵاتیان یادی تیرۆکردنی شەهیدی قەلەم سەردەشت عوسمان کرایەوەو تیایدا فیلمێکی بەڵگەنامەیی لەسەر ژیان و چالاکییەکانی نمایشکرا، دواتر چەندین وتار لەلایەن ئامادەبووانەوە پێشکەشکرا.

هەر ئەمڕۆ لە  كاتژمێر ٤:٠٠ی پاش نیوەڕۆ لە 'فرێندس كافی' لە شاری کەرکوک، یادی تیرۆرکردنی  ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان كرایەوەو فیلمێکی بەڵگەنامەیی لەسەر چۆنێتی ڕفاندن و تیرۆرکردنەکەی نمایشکرا، دواتر پەرتوکی سەردەشت عوسمان، بەسەر ئامادەبوواندا دابەشکرا، هەر لەیادەکەدا وتاری بنەماڵەی سەردەشت عوسمان خوێندرایەوە، کە تێیدا ئاماژەبەوەکرابوو، کە نۆ ساڵە بکوژان بە ئازادیی دەسورێنەوە و بەردەوامن لە ستەمکاریی، لەم نۆ ساڵەدا تیرۆری سەردەشتەکان هەروا بەردەوامە. 

لە باخی گشتی شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕینیش، لەلایەن چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانەوە یادی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان کرایەوەو، نۆ مۆم وەک ئاماژەیەک بە تێپەڕبوونی نۆ ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی سەردەشت-دا داگیرسێندران، هەروەها بەیاننامەیەک خوێندرایەوە.

نۆ سال بەر لە ئێستا سەردەشت عوسمان، رۆژنامەنووس‌و خوێندكاری زانکۆ لەبەردەم كۆلێژەكەی لە زانكۆی سەلاحەدین رفێنرا، رۆژی دواتر تەرمەکەی لە شاری موسڵ دۆزرایەوە.




PM:09:28:05/05/2019