دوای هەشت ساڵ پارێزەرانی ئۆجەلانیان بینی

ژووری پارێزەرانی ئۆجەلان ڕایانگەیاند، كە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە"، چاوپێكەوتنێكیان ئەنجام داوە.

هاوكات بەگوێرەی میدیاكانی نزیك لە پەكەكە پارێزەرانی ئۆجالان لە كاتژمێر سێ لەسەر ناوەڕۆكی ئەو دیدارە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسی لە ئیستەنبوڵ ئەنجام دەدەن.

ئەم دیدارە لە كاتێكدایە، لە زیندان و لەدەرەوەی زیندان، لە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان لایەنگرانی هەدەپە و پەكەكە لە مانگرتندان.

ماوەی هەشت ساڵە ڕێگە نەدراوە پارێزەرانی چاویان بە ئۆجەلان بكەوێت و تەنها لە ١٢ی كانوونی دووەمی ٢٠١٩ ڕێگە دراوە محەمەد ئۆجالانی برای چاوپێكەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بكات.




PM:01:41:06/05/2019