نوسینگەى وەزارەتی دەرەوەى عێراق لەسلێمانی دەکرێتەوە

نوسینگەى وەزیری دەرەوەى عێراق ڕایگەیاندووە، لە داهاتوودا نوسینگەیەکی وەزارەتەکە لە سلێمانی بۆ تەسدیقکردنی نوسراوە فەرمییەکان دەکرێتەوە وەک کارئاسانیەک بۆ هاوڵاتیان.

بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە نوسراوێکدا کە ئاراستەى  موسەنا ئەمین پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکگرتووی لە پەرلەمانی عێراق کردووە، ڕایگەیاندووە، وەزیری دەرەوە ڕەزامەندیی نیشانداوە بۆ کردنەوەى نوسینگەیەکی تەسدیقکردن لە شاری سلێمانی.




PM:06:20:07/05/2019