هونه‌رمه‌ندی لاوی كورد "ئاگرین دڵشاد" وێنەیەکی مناڵی خۆی لەگەڵ باوکی بڵاودەکاتەوە.
ئاگرین له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه، كه تێكه‌ڵكێشی چه‌ند وێنه‌یه‌كه و یه‌كێكیان تایبه‌ته به سه‌رده‌می منداڵی، كه له‌گه‌ڵ باوكی چركاوه.
ئاگرین كه جگه له گۆرانی بێژی وه‌ك پێشكه‌شكاریش ناسراوه، له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌ش نوسیویه‌تی: باوكم هونەرمەند (محەمەد چاوجوان) ئەو پیاوە مەزنەی هەمیشە ڕێگەی بۆ كردوومەتەوە بۆ هەر هەنگاوێك كە ناومە ئەو پیاوەی لە هەموو وێستگەیەكی ژیانما قوربانی بۆ داوم، ئەمەوێ پێی بڵێم هەتا مردن قەرزار و خزمەتكاری پێڵاوەكانتم.
له كۆتایشدا نوسیویه‌تی: خودا لە باوكی هەموو ئەو كەسانە خۆشبێت كە لە ژیاندا نەماون و باوكی هەموو ئەو كەسانە تەندروست و تەمەن درێژ بكات كە لە ژیاندان.