ئەم جیهانەی ئێمە تیایدا دەژین پڕە لەکەسی جیاواز و هەڵسوکەووت جیاواز، ئەو کەسانەی حەز بەتەنهای دەکەدەن زۆر جارپێیان دەوترت کەسانی گۆشەگیر ڕەنگە لای هەندێک کەسی دیکە بەنامۆ سەیر بکرێن، بەڵام ئەم سیفاتە شتێکی زۆر ئاساییە و لەزۆرێک لەتاکی کۆمەڵگادا هەیە . بەپێی بەدوادا چونی پسپۆڕان ئەم جۆرە کەسانە ئەم چەند سیفاتە تایبەتەیان هەیە کە جیاوازن لە تاکەکانی دیکەی کۆمەڵگە ئەویش:
ـ مێشکێکی کراوەیان هەیە:ٚ کەسانی خۆبەدوورگر لەخەڵکی سیفاتی شەرمکردن بەسەریاندا زاڵە بەڵام ئەم جۆرە کەسانە زۆر حەز بەداهێنان و فێربوونی شتی نوێ دەکەن.
ـ زوترلەشتەکان تێدەگەن: ئەم جۆرە کەسانە لەبەر ئەوەی زۆربەی کاتەکانیان لەگەڵ هەست و بیرکردنەوەکانی خۆیاندا بەسەر دەبەن بۆیە بەشێوەکی سرووشتی تونای تێگەشتنیان لە ڕاستی زۆر زیاترە.
ـ ئاگاداری کەموکورتییەکانیانن: ئەم کەسان کەمتر حەز بەوە دەکەن خەڵکی بەکەمو کورتییەکانیان بزانێت .
ـ ڕەوشتیان باشە: کەسانی حەز بەتەنهای لەبەر زۆر بەسەر بردنی کاتەکانیان لەگەڵ خۆیاندا بیر لەهەموو شتێک دەکەنەوە بەتایبەت ئەو شتانەی کاریگەری هەیە لەسەرییان ئەمەش وایان لێدەکات بەڕاستی بڕیاربدەن.
ـ حەزیان لەسەربەخۆیییە: حەزیان لەسەر بەخۆیییەو چونکە وابیردەکەنەوە پێویستیان بەزۆر کەس نەبێ جگە لەوکەسانەی خۆیان هەڵیدەبژێرن لەدەوروو بەریانن.
ـ ئاگاداری کاتەکانیانن: ئەم جۆرە کەسانە کات زۆر بەلایانەوە گرنگە نرخی کات دەزانن هەرگیز ڕێگە نادەن کەس کاتیان لێببات.
ـ خۆیان خۆشدەوێت: خۆیان زۆر خۆش دەوێت و پێیان وایە خۆشەویستی خود پێش هەموو خۆشەویستیەکە.
ـ زیرەکن: بەلایانەوە گرنگ نییە ژیان چەنێک سەخت بێت لەبەر ئەوەی هەمیشە بەردەوامن لەهەوڵی خۆیان .
ئا: هە ف
سەرچاوە: curlous mind magaine