زیدان لەسەر کرانە دەرەوەی بەرشەلۆنە هاتە دەنگ

زیدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، لەسەر کرانە دەرەوەی یانەی بەرشەلۆنە لە خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا دژی یانەی لیڤەرپوڵ هاتە دەنگ و رایدەگەیەنێت کرانە دەرەوەی ئەو یانەیە هیچ سودێک بە ئێمە ناگەیەنێت.
لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری ریاڵ سۆسیداد لە هەفتەی ٣٧ی لالیگا، زیدان رایگەیاند" بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکان زۆر قورس بووە، ئێمە کاتێک ئەم نازناوەمان بە دەست دەهێنا توشی زەحمەتی دەبووینەوە.
دەشڵێت کرانە دەرەوەی بەرشەلۆنە لە قۆناغی پێش کۆتایی و نەگەیشتنیان بە یاری کۆتایی هیچ سودێک بە ئێمە ناگەیەنێت، کە وەرزێكی خراپمان بە رێکردووەو ئەوە ناشارێتەوە.
دواتر پەسنی راهێنەری بەرشەلۆنە ڤاڵڤێردی داو وتی" ئەو کاری باشی کردووەو هیچ گومانیشم لە توانای ئەو راهێنەرە نیە.



PM:04:18:11/05/2019