یانەی بەرشەلۆنە لە هێنانی یاریزانێک نزیک دەبێتەوە


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە هێنانی بەرگریکاری لاوی بە توانای هۆڵەندی ویانەی ئەیاکس، ماتیاس دی لێگت زیاتر نزیک دەبێتەوەو چاوەڕوان دەکرێت ئەو یاریزانە لە کۆتایی ئەم وەرزە بگوازێتەوە.
دی لێگت رایگەیاندووە دوای تەواوبوونی خولی هۆڵەندا داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەی دیاری دەکاتو ناوی ئەو یانەیە ئاشکرا دەکات کە وێستگەی داهاتووی دەبێت.
راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان لە ئیسپانیا ئەمرۆ نوێترین هەواڵیان لەسەر ئەو بەرگریکارە بڵاوکردۆتەوەو رایانگەیاندووە، گفتووگۆکانی  گواستنەوەی ئەو یاریزانە بەرەو پێشچوونی زۆری بە خۆیەوە بینیوەو چاوەڕوان دەکرێت لە هەفتەی داهاتوو کۆتایی بە هەموو شتێک بهێنرێت.
هەروەها نرخی گواستنەوەی بڕی ٧٠ ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانەی بەرشەلۆنە دەکەوێت.
یانەی بەرشەلۆنە بێجگە لەم یاریزانە، هەوڵی هێنانی گریزمانیش دەدات و دەیەوێت کۆمەڵێک یاریزان دەربکات.



PM:04:26:11/05/2019