رۆشبیرو ئەکادیمیەکی باشوری کوردستان لەلایەن ترامپەوە خەڵات کرا

رۆشبیر و ئەکادیمی دیاری سلێمانی و کوردستان د. شاهۆ سەعید لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکاو وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، پۆمپیۆوە خەڵات کرا.

لە ئەکاونتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، د. شاهۆ سەعید رۆشنبیرو نوسەری دیاری خەڵکی سلێمانی نووسیوویەتی " بە خۆشحاڵییەوە، لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا "دۆناڵد ترەمپ" و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا "مایک پۆمپیۆ" بە بڕوانامەی "هیوبێرت ئێچ هامفری" خەڵات کرام".

هەروەها لەو پۆستەدا د. شاهۆ سەعید ئەوەش دەخاتەروو "ئەم خەڵاتە ساڵانە لەلایەن کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوی ئەمریکاوە دەبەخشرێتە دەستەبژێرێک لە کەسایەتییە ئەکادیمی و کاریگەرەکانی بەشدار لە پرۆگرامی فوڵبرایت لەسەر ئاستی جیهان". 

د، شاهۆ سەعید لە مانگی شەشی سالێ ٢٠١٨ دا پاش زنجیرەیەک تاقیکردنەوە و بژارکردن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، وەک هەمفری فیلۆ لە زانکۆی پەنسلڤانیا وەرگیرا. هەمفری یەکێکە لە باڵاترین زەمالەتە ئەکادیمی و پیشەییەکان لە ئەمریکا. پرۆژەکەی ئەو بریتی بوو لە گەشەدان بە بیرکردنەوەی رەخنەیی لە بواری پەروەردە و فێرکردندا. چوارچێوەی گشتی پرۆژەکە بریتییە لە پلان و سیاسەتی پەروەردەیی، کە لەسەر ئاستی هەموو جیهان تەنها 10 کەس و لەسەر ئاستی خۆرهەڵاتی ناوەڕاڕست تەنها یەک کەس وەرگیراوە.

شاهۆ سەعید سەرەتا وەک میدیاکار دەرکەوت دواتر خوێندنی لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردو لەزانکۆی سلێمانی و گەشەپێدانی مرۆیی وانەی وتۆتەوە، لەهەڵبژاردنی ٢٠٠٩ لە سەر لیستی گۆڕان زیاتر لە دوو ساڵ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بوو، پاشان دەستی لەکاری پەرلەمانی کێشایەوەو ریزەکانی بزووتنەوەی گۆڕانی جێهشت و جارێکی تر ژیانی خۆی تەرخان کردەوە بۆ بواری ئەکادیمی.



PM:10:15:11/05/2019