خانمە پێشکەشکارو ئەکتەری ناسراوی کورد "سنور ئالانی"، کە هەمیشە وێنەکانی دەبێتە مایەی راکێشانی سەرنجی ژمارەیەکی باش لەهەوادارانی بە ستایڵێکی نوێوە دەرکەوتەوە.
لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام، سنور ئالان وێنەیەکی خۆی بلآوکردۆتەوە و نوسیویەتی"ێشوازی لە ساڵێکی نوێی تەمەنم ئەکەم ھەرگیز ئازارەکان و ئاستەنگەکان ناموەستێنن من بە ئومێدەوە درێژە بە ژیان ئەدەم رۆژی بوونم ھاوکاتە لەگەڵ رۆژی دایک لێرەوە دەستە ماندوەکانێ دایکم ماچ ئەکەم و ھەتا مردنیشم بەڵێن بە کچەکەم ئەیەم دایکێکی باش بم بۆی".
سنوور ئالانی بە کچی کافرۆش ناسراوە ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە لە فیلمێکدا ڕۆڵی ئەو کارەکتەرە مێژووییەی گێڕاوە و هەروەها یەکێکە لە پێشکەشکارە دیارەکان و هاوسەری سەرتیپ بەختیارە کە ئەویش بە هەمان شێوە بێژەری کەناڵی کوردساتە.