به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێم رایگەیاند، رسوماتی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی ئه‌وروپی و بێ سه‌ره‌تاكان به‌ڕێژه‌ی (50% بۆ 70%) كه‌مكراوه‌ته‌وه‌و، هه‌ر ئۆتۆمبێلێكیش له‌ماوه‌ی مانگێكدا تۆمار نه‌كرێت، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
لیوا رزگار عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێم رایگەیاند، رسوماتی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی ئه‌وروپی و بێ سه‌ره‌تاكان، به‌راورد به نوسراوی پێشتری تۆماركردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه، به‌ڕێژه‌ی (50% بۆ 70%) بۆ مۆدێلی (1995 تاوه‌كو 2005) كه‌مكراوه‌ته‌وه.
وتیشی، رێنمایی تۆماركردنی هه‌موو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی تۆمار نه‌كراون، له‌مۆدێلی (1995)ه‌وه تاوه‌كو مۆدێلی (2015) ده‌یگرێته‌وه، بۆ ئۆتۆمبێلی ئه‌وروپیش ده‌بێت له‌ڕۆژی 1ی 6ی 2017 له‌هه‌رێم بووبێت، نه‌ك ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی دوای ئه‌و به‌رواره داخڵ كراون".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێم بۆ تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر له‌ماوه‌ی مانگێكدا ئه‌و ئۆتۆمبێلانه تۆمار نەكرێن، دواتر رێوشوێنیان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌رو ده‌ستبه‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كاندا ده‌گیرێت، چونكه ئیتر هیچ پاساوێكیان نامێنێت بۆئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان تۆمار نه‌كه‌ن.