سەرکردەیەکی دیاری حزبی شیوعی کۆچی دوایی کرد

عەبدولڕەزاق عەبدولسافی، سەرکردەی دیاری حیزبی شیوعی عێراقی بەهۆی نەخۆشییەوە لە لەندەن کۆچی دوایی کرد.

، رائید فەهمی، سکرتێری لیژنەی ناوەندیی حیزبی شیوعی عێراقی  بڵاویکردەوە، کە ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی ئایاری ٢٠١٩، عەبدولڕەزاق عەبدولسافی، سەرکردەی دیاری حیزبی شیوعی عێراقی کۆچی دوایی کرد.

عەبدولرەزاق عەبدولسافی، چەند رۆژێک پێش ئێستا بەهۆی خوێنبەربوونی ناو مۆخی باری تەندروستی تێکچوو، بەو هۆیەشەوە ماوەیەک لە نەخۆشخانە بە بێ هۆشی مایەوە و بەوهۆیەوە ئەمڕۆ لە لەندەن کۆچی دوایی کرد.



PM:12:18:14/05/2019