به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بەهۆی هه‌ستیاری تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی پۆلی 9 و 12ی ئامادەیی لێدوانی له سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان قه‌ده‌غه‌كرد.
ئه‌مڕۆ سێشەممە 14ی ئایار، لە نوسراوێکدا کە واژووی مه‌ریوان عومه‌ر ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی لەسەرە تیایدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە"له‌به‌ر هه‌ستیاری تاقیكردنه‌وه گشتیه‌كانی پۆلی 9، 20، 12 به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه، داواكارین هیچ كه‌سێك لێدوان و روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئالیه‌تی تاقیكردنه‌وه‌كان نه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان و خوێندكاران سه‌ریان لێنه‌شێوێندرێ".
ئەوەشهاتووە،"هه‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌ك هه‌بێت، لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی پارێزگا و لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌كان بڵاویده‌كه‌نه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی راشیگه‌یاندووه "به‌پێچه‌وانه‌وه جگه له لیژنه‌كانی ئاماژه بۆ كرا‌و هه‌ركه‌سێك لێدوان بدات، لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".