عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی لیستی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامی عەبدوڵای مەلا نوری دەداتەوەو بیری دەهێنێتەوە کە
" تۆ نەبوویت دەتووت: دەبێت بۆ ریفراندۆمەکە بڕۆین لەگەڵ پارتی رێکبکەوین و دەنگ بە بەڵێ بدەین وئەوانە دەربکەین کە دژی ریفراندۆمن، لەسەر رێبازی نەوشیروان مستەفا ئەو داوایەی دەکرد؟یان چۆن ؟".
لە وتارێکدا بەناونیشانی " ناچارتان کردین ڕاستی بڵێین.. بۆ کاک عه‌بدوڵای مه‌لانوری" عەلی حەمە ساڵح نووسیوویەتی" کام ڕێباز؟
- ئەو کاتەی کاک عەبدوڵا له گرده‌گه ژور به‌ژور له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و دواتریش ئه‌ندامانی جڤات ده‌گه‌ڕاو دەیگوت: دەبێت بۆ ریفراندۆمەکە بڕۆین لەگەڵ پارتی رێکبکەوین و دەنگ بە بەڵێ بدەین وئەوانە دەربکەین کە دژی ریفراندۆمن، لەسەر رێبازی نەوشیروان مستەفا ئەو داوایەی دەکرد؟یان چۆن ؟ بۆ ئەو کات رێکەوتنی لەگەڵ پارتی پێ گرنگ بو ؟!با پێمان بڵێ بۆ پێیوابو ئەوەی دەنگ نەدا بە ریفراندۆم خیانەت دەکات ، تەنانەت لە رووداوەکانی ۱٦ ی ئۆکتۆبەر بەهەمان نەفەسی پارتی تخوینی باڵێکی یەکێتی دەکرد هۆکار چی بو ؟".
هەروەها سەرۆکی لیستی گۆڕان لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت" حه‌وت مانگه زیاتره کاک عه‌بدوڵاو هاوڕێکانی قسه‌ی ناڕه‌وا نه‌ما به‌ناوی من و هاوڕێکانمه‌وه نه‌یکەن، تۆمه‌ت و بوختان ده‌که‌ن و ڕای گشتی به‌لاڕێدا ده‌به‌ن، ئێمه له‌به‌رخاتری گۆڕان بێده‌نگین..
ئه‌م تۆمه‌تانه ریاتر بوو ... له‌و کاته‌وه‌ی که کاک عه‌بدوڵا نه‌کراو به سه‌رۆکی لیستی گۆڕان و له‌هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردندا دۆڕا.
دوای ئه‌وه‌ش ڕامانگه‌یاند، که ڕێککه‌وتنمان کردوه‌و خانه‌نشینی شه‌ش ملیۆنی په‌رله‌مانتارو پله باڵا نامێنێت ئه‌م هێرشی تۆمه‌تانه زیاتر بووه بۆ سه‌رم. بۆیه ئێمه‌ش له‌مه‌ودوا ناچارین وه‌ڵام بده‌ینه‌وه."