د.فهرهاد پیرباڵ نوسهر و مامۆستای زانكۆ كه خۆی كاندید كردووه بۆ پۆستی سهرۆكی ههرێمی كوردستان، پیرباڵ دهڵێت" لهههموو كهس شایستهترم بۆ پۆستی سهرۆكی ههرێم، دەشڵێت ئهگهر ڕۆژ لەسەر شانی ڕاستم دابنێن، مانگیش لەسەر شانی چەپم دابنێن لهكاندید بوون بۆ پۆستی سهرۆكی ههرێم ناكشێمهوه.
د. فەرهاد پیرباڵ لەبارەی خۆ کاندیدکردنیەوە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند" "له ههمو كهس شایسته ترم بۆ پۆستی سهرۆكی ههرێم، كاریزمایی من زیاتر له نێچیرڤان بارزانی، چونكه كاریزمایی ئهو، ئهو ڕۆژه كۆتایی هات و مرد كه بانقی ههرێم تاڵان كرا".
وتیشی، "
ئەو لایەنانەی بە نێچیرڤان بارزانی ڕازی نین و دەنگی پێنادەن ئەگەر دەنگ نادەن بە منیش با بیدەن بە عەلی باپیر، ئەی کاتی خۆی نەیدەوت مەسعود بارزانی سەد بەدیلی هەیە، دەی کوا با ئەمڕۆ بێت خۆی کاندید بکات، ئەگەر پیاوێک قسەی کرد با بیباتە سەر بۆ ئێستا بەدیلێک نیە؟، کوا ئەو پیاوانەی خۆیان بە سەرۆک دەزانن کوان بۆ خۆیان کاندید ناکەن؟ من هەر وەک تەحەدایەک خۆم کاندید کرد".
پیرباڵ وتیشی، "هیچ بەلامەوە گرنگ نیە چەند دەنگ دەهێنم، سەردەکەوم یا نا، چونکە دەزانم خودا دەردێکی دیکەیان بۆ دەنێرێت لە غەیری فەرهاد پیرباڵ لەناویان دەبات ئیشەڵا، ئهگهر بومه سهرۆكی ههرێم سهرۆكی ههمو كوردستان دەبم غهڵهتی شێخ مهحمود دوباره ناكهمهوه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەمو کوردستان من دەناسێت لە 1994ەوە کە گەڕاومەتەوە کوردستان ڕەخنەگربوم جاری وا هەبوە ڕەخنەم گرتوە شیوعی پێی خۆشبوە، یان پارتی پێی خۆش بوە، یا هەرلایەنێک، سوپاس بۆ خوا من سەر بە هیچ لایەنێک نەبوم هەر کەس خۆی چۆنی بینوە کەسەر بە کێم ئەوە کەیفی خۆیەتی".
ئەوەشی خستوەتەڕو، "هیوادارم پارتیش ئەو سنگ فراوانیەی بە ڕاستی بێت کە دەرفەتیدا بە خۆ کاندیدکردنی خەڵکی تر بۆ ئەو پۆستە، من بیستم نەوەی نوێ، کۆمەڵی ئیسلامی ، حیزبی شیوعیش دەیانەوێت کاندیدیان هەبێت، ئەو پارێزەرەش خۆی کاندید کردبوو منیش سەیرم کرد لە هەمویان بە تواناتر و شارەزاتر و قبوڵتر، بە دڵنیایەوە لە هەمویان بەتواناتر و کاریزماترم".
لەبارەی ئەوەی ئایا هیچ فشارێکی لەسەر نەبوە بۆ ئەوەی لە خۆ کاندیدکردن بکشێیتەوە؟، پیرباڵ وتی، "لە ئێستاوە هەندێک تەلەفۆن و تەعلیق و قسەی ناخۆشم بۆ هاتوە، بەڵام استغفراللە، ڕۆژ لەسەر شانی ڕاستم دابنێن، مانگیش لەسەر شانی چەپم واز لەوە ناهێنم بکشێمەوە ئەگەر بە زۆریش دەریان کردم و قبوڵیان نەکردم ئەوە شتێکی دیکەیە."
د. فەرهاد پیرباڵ جەختی لەوەکردەوە" ئەگەر ببێتە سەرۆکی هەرێم دەسەڵاتی هەموو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و وتیشی" بەرنامەیەکی وام هەیە، وە بڕوایەکی زۆریشم بەخۆم هەیە من شێخ مەحمودی نەمر نابم دەسەڵاتەکەم تا بازیان بێت من ئەو سەرۆک هەرێمە نابم، وە "شێخ مەحمودی نەمر" غەڵەتێکی کرد کە حکومەتەکەی دەیویست تەنها سلێمانی بێت تا بازیان، "فەرهاد پیرباڵ" غەڵەتی شێخ مەحمودی نەمر ناکاتەوە ئەو قسەیەم کاتی خۆی بە د. بەرهەمیش وت لەناو ماڵەکەی خۆیان."
12ی ئەم مانگە، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردەوە و تا ئێستا جگە لە نێچیرڤان بارزانی، کە کاندیدی پارتی، یەکێتی و گۆڕان و پێکهاتەکانە د. فەرهاد پیرباڵ خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردوە.