بەهۆی بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا هاوڵاتییەکی کورد شەهید بوو

لە ئەنجامی تۆپبارانکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا  بۆسەر چیای بۆتین لە دەڤەری بارزانی سەر بە هەرێمی کوردستان هاوڵاتییەکی کورد شەهید بوو.

پەیامنێری سپی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی ئایاری ٢٠١٩ لە چیای بۆتین سەر بە ناحییەی شیروانی مەزن لە دەڤەری بارزان بەهۆی تۆپپبارانی سوپای تورکیاوە هاوڵاتیەکی کورد شەهید بوو.

وتیشی، هاوڵاتییەکە ناوی "لازم عەلی"ەو،  بۆردومانەکەش تا ئێستا بەردەوامە.

دوای دوو ساڵ لە ئاگربەستی نێوان توركیا و PKK، هاوینی 2015 شەڕ دەستیپێكردەوەو فڕۆكە جەنگییەكانی‌ توركیا دەستیانكردەوە بە بۆردومانی‌ ئاسمانی‌ بنكەو بارەگاكانی‌ پەكەكه، هاوکات بە بیانووی بوونی ببکەو بارەگاکانی ئەو پارتە سوپای تورکیا ناوبەناو خاکی هەرێمی کوردستان دەبەزێنیت و بۆردومانی سنور و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بەو هۆیەشەوە چەندین هاوڵاتی هەرێم شەهید و بریندار بوون و زیانی زۆری مادیش بەر رەزو باخی هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرانە گەیشتووە.


PM:12:16:15/05/2019