سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەستبەسەر کرا

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پاش چونی بۆ بەردەم دادوەر کەمێک پێش ئێستا دەستبەسەر کرا.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی ئایاری ٢٠١٩، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ  پاش چوونی بۆبەردەم دادوەر وەرگرتنی وتە لێی، دادوەر بڕیاری دەستبەسەرکردنی دا.

پێش چوونی بۆ دادگا لە پەیامێکدا کە لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند "سەبارەت بەو فەرمانی گرتنە، ئێستا خۆم دەڕۆم بۆ بەردەم دادگا، وەک چۆن پێشتر چووینەتە بەردەم دادگا و سڵمان نەکردووەتەوە".

سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ راشیگەیاند "گۆڕانکاری گەورە قوربانیدانی دەوێت، پشودرێژی و خاوەن ئیرادەیی دەوێت، ئەوە دەیباتەوە کە باوەڕی بە خۆی و قەزیەکەی خۆی هەیە. هەموو لایەک دڵنیادەکەینەوە کە لە جاران بەهێزتر دەبین و کۆڵنادەین، ئەوەی ئێمە بیری لێدەکەینەوە چەند ساڵێکی ترە، نەک ئەم وێستگە کاتییە بچوکانەی ئێستا، چونکە ئەمانە تێدەپەڕێت، ئەوەی دەمێنیتەوە بۆ مێژوو و بۆ داهاتوو، راستی و خاوەن هەڵوێستییە".






PM:02:19:16/05/2019