ئوردون.. خانمە پەرلەمانتارێک دەستگیرکرا

دەزگا ئەمنییەکانی ئوردون خانمە پەرلەمانتاری پێشووی ئۆپۆزسیۆن، هند فایزیان، لەسەر کێشەیەکی دارایی دەستگیرکرد.

ئاژانسی دەنگوباسی باسی فەرەنسا لە زاری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی ئوردنەوە رایگەیاند" دەوریەکانی پۆلیس رۆی ٥ شەممە لەناو ئۆتۆمبیلێکدا هند فایزیان دەستگیرکردووە لەسەر دۆسیەیەکی دارایی".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ساتی دەستگیرکردنی ئەو پەرلەمانتارە بڵاوکراوەتەوەو بینەریكی زۆری هەبووە.

هند فایز ( ٥٠ ساڵە ) چالاکوانێکی سیاسی ئۆپۆزسیۆنەو لەساڵی ٢٠١٣دا ئەندام پەرلەمان بووە،ئەو پەرلەمانتارە هەموو پێنج شەممەیەک لە گەڵ ژمارەیەک چالاکوان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا بەشداری خۆپیشاندان دەکات کە داوای چاکسازی سیاسی و ئابوری دەکەن. 



PM:04:49:17/05/2019