ئێستا زۆرێک لە خانمان خویان داوەتە فیلەری لێو کە لەڕێگەیەوە لێویان گەورە دەکەن، بەڵام گرنگە کە لە شوێنی باش و بە کەرەستەی کوالێتی باش ئەو کارە بکەن، چونکە ئەگەر وانەبێت ئەوا ئەم مەترسیانەی خوارەوەی هەیە:
-دەبێتە هۆی درووستبونی پەڵە و هەڵئاوسان لە لێودا.
-ئەگەری هەوکردنی لێو زۆرە.
-گەر فیلەر باش دانەندرێت هەندێکجار دەجوڵێت و شێوەی لێو تێک دەدات.
-لە هەندێک دۆخدا دەبێتە هۆی دروووستبونی کڵۆیەک کە پێویستە بە نەشتەرگەری لاببرێت.
-گەر فیلەرەکە خراپ کرابێت، ڕێگری لە گەیشتنی خوێن دەکات بە دەمارەکانی لێو و مەترسی لەسەر ژیانی کەسەکە درووستدەکات