هاوردەکردنی ئاژەڵێک بۆ هەرێم قەدەغە دەکرێت

وەزاەتی دارایی و ئابووریی لە ڕێگەی کۆمەڵگەی سنوری نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیلەوە بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئەسپ لە وڵاتی تورکیاوە بۆ هەرێم بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ 19 ئایار، کۆمەڵگە سنورییەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەتووە، تیایدا هاتووە "كە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاورده‌ى ئه‌سپی توركی بۆ ناو هەرێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌ دەكات".

ئاماژەبەوەشکراوە، لە دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی (رۆژئاواى نیل) له‌ توركیا و سەرهەڵدانی مه‌ترسی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە، بڕیار دراوه‌ رێگا نه‌درێ ئه‌سپی توركی به‌ هه‌موو جۆره‌كانیەوە بێته‌ هه‌رێمی كوردستان.


شایەنی باسە، (رۆژئاواى نیل)، کە ناوی ڤایرۆسەکەیە، بە کوشندەترین ڤایرۆس دادەنرێت و لە کەش و هەوای گەرم پاشان باران گەشە دەکات و جگە لە ئەسپ و سەگ، تووشی باڵندەش ده‌بێت و ئەگەری هەیە بۆ مرۆڤیش بگوازرێتەوە.



PM:09:35:19/05/2019