یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستی کرۆسی نوێکردەوە


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی گرێبەستی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی تۆنی کرۆسی نوێکردەوەو جارێکی متمانەی بەو یاریزانە دایەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا رایگەیاندووە، کرۆس گرێبەستی تا ٣٠-٦- ٢٠٢٣ نوێکردۆتەوەو تا ئەوکاتە لە یانەکە بەردەوام دەبێت لە یاریکردن.
ئەمە لە کاتێکدایە یانەکە دەیەوێت لەم هاوینە دەستبەرداری چەند یاریزانێکی گەورەی ببێت، بەڵام تۆنی کرۆس یەکێک نیە لەو یاریزانانە.
کرۆسیش دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دڵخۆشی خۆی دەربڕی و رایگەیاند" دەمانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو دۆخی باشی یانەکە بگەڕێنینەوەو بگەڕێینەوە بۆ رێڕەوی نازناوەکان، من ئەگەر زیدان متمانەی پێم نەبوایە ئێستا لێرە نەدەبووم بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم.



PM:05:31:20/05/2019