هونەرمەند عەلی توانا کۆچی دوایی کرد

چیرۆک نووس و ئەکتەری ناوداری کورد "عەلی توانا"  لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی ئایاری ٢٠١٩  چیرۆک نووس و ئەکتەری ناوداری کورد "عەلی توانا"  کۆچی دوایی کرد و بڕیارە ئەمڕۆ تەرمەکەی لە گۆڕستانی گردی سەیوان بەخاک بپسپێردرێت. 

عەلی توانا پێش ئەوەی هونەرمەند بێت یەکێک بوو لە چیرۆک نووسە نوێگەرەکانی کورد و لەساڵی ١٩٥٩ و ١٩٦٠ و ١٩٦١ پێنج چیرۆکی جوان و بەتەکنیکی نوێ نووسیووە، لە ساڵی ١٩٥٩ دا لەگەڵ ئەسوەد هەڵکەوت و فەرەیدوون عەبدولقادرو بەختیار و زوهدی و مندا کۆمەڵەی ئەدیبانمان دروستکرد کە ئەو دەمە تاکە کۆمەڵە بوو کە هەبوو، مامۆستا عەلی توانا سەرۆکی کۆمەڵەکە بوو بەدرێژایی ئەو ساڵانە تەمەنی کۆمەڵەکە".

عەلی توانا لە ساڵی ١٩٧٠  لەگەڵ هونەرمەند جەلیل زەنگەنە تێکەڵی کاری هونەری دەبێت و شانۆی " شێخ تەپلە رەش " دەنووسێت و دوریش لە شانۆکەدا دەگێڕێت".

هونەرمەند عەلی توانا لە ساڵەکانی ١٩٧١ و ١٩٧١ و ١٩٧٢ و ١٩٧٣ وەک ئەکتەر دەوری بینی و دواتر ١٩٧٤ دا دەچێتە دەرەوەو تێکەڵ شۆڕش دەبێت.

ئەو هونەرمەند و چێرۆکنووسە لە ساڵانی دواییشدا لە زۆرێک لە کارە هونەریەکانی جەلیل زەنگەدا وەک ئەکتەر رۆڵی بینییووە.   


AM:11:12:21/05/2019