پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە فێڵی لە هاوڵاتیان کردوە

پۆلیسی راپەڕین ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند، كه‌ به‌شێوه‌ی فێڵ و قۆڵبرین بڕێك پاره‌ی له‌ هاوڵاتییه‌ك سه‌ندووه‌.

لە راگەیەندراویکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەکردووە "دوای سکاڵای هاوڵاتیه‌کی دانیشتوی شاری رانیە کە تۆماری کردبوو لە بنکەی پۆلیسی ڕانیە لە دژی کەسێک کە بڕێک پارەی بەشێوەی فێل لێکردن و قۆڵ بڕین لێ سەندووە، مەلەفی لێکۆڵینەوە لەلایەن بنکەی پۆلیسی ڤانیە ڤێکخرا و بڕیاری دادوەر بەدەستهات بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە".

ئەوەشهاتووە، دوای بەدواداچوون و بەدەستهێنانی زانیاری و سود وەرگرتن لە کامێڕاکانی چاودێری کردن، لەلایەن بنکەی پۆلیسی رانیەوە تۆمەتباری سەرەکی دۆزرایەوە و دەستگیرکرا، لەکاتی لێکۆڵینەوە دانی ناوە بەتاوانەکەی کە بەشێوەی فێڵ لێکردن و قۆڵ بڕین بڕێک پارەی لە سکاڵاکار سەندووە.
 پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە بەناوی (ک ، ڤ) تەمەن 46 لە رەگەزی نێر دانیشتووی شاری کەرکوک بە بڕیاری دادوەر بە پێی مادی 456 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە له‌ کێشەکە بەردەوامە.



PM:01:26:23/05/2019