نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك بە کەفالەت ئازاد کرا، بەڵام دەسەڵاتدارانی لوبنان دوای ئازادکردی پاسپۆرتەکەی لێ وەرگرتوەتەوەو رێگه‌ی گپێنادەن گەشتبکات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ی ئایاری 2019رۆژنامه‌ی (الشرق الأوسط) لە زارى سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری بڵاویكرده‌وه، نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشووى كه‌ركوك لەلایەن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی لوبنانەوە راده‌ستی داواكاری گشتی پیاچوونه‌وه کراوەو، دوێنێش دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدا بڕیاردراوه به‌كه‌فاله‌ت ئازادبكرێت، به‌ڵام گه‌شتكردنی لێقهدهغهكراوهو، پاسپۆرته ئه‌مریكییه‌كه‌ی كه پێی هاتۆته لوبنانه‌وه لێسه‌ندراوه.
بەوتەی سەرچاوەکە، نه‌جمه‌دین كه‌ریم له لوبناندا ده‌مێنێته‌وه، تا ئه‌وكاته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق دۆسیه‌ی دادگاییه‌كه‌ی ده‌نێرنه لوبنان بۆ تاوتوێكردنی و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی گونجاو له‌وباره‌وه.
رۆژی سێشه‌ممه‌ى رابردوو هەواڵی ده‌ستگیركردنى نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگارى پێشووى كه‌ركوك له فڕۆكه‌خانه‌ى به‌یروت له لوبنان ئاشكراكرا پاش ئه‌وه‌ى له نه‌مساوه به‌ره‌و ئه‌و وڵاته گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، ناوبراو لەسەر دوو پرس دەستگیرکراوە، کە یەکێکیان چەند دۆسیەیەکی گەندەڵیە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی پارێزگاری کەرکوک بووەو پرسی دووەمیشیان هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بووە لە کەرکوک.
لەدواى رووداوەکانى 16ى ئۆکتۆبەرى 2017 و هێرشى سوپاى عێراق بۆ سەر کەرکوک نەجمەدین کەریم شاره‌كه‌ى جێهێشت و لە هەولێر نیشتەجێبوو.
له 16ى شوباتى 2019ش ئەنجومەنی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا به كۆی ده‌نگ بڕیاریدا نه‌جمه‌دین كه‌ریم له ریزه‌كانی دووربخاته‌وه كه پێشتر پله‌ى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى هه‌بوو.