کەلار: شەوی ڕابردوو بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گەنجێک گیانی لەدەست دا

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئاشکرایکرد، بەهۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكیلێك، دوو کەس بەسەختی برینداربوون و یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ (سپی) نێردراوە، رایگەیاندوە، دوای ئەوەی ئەمشەو لەڕێگەی پشتنەی شاری کەلار دو گەنج بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جێب واز و ماتۆڕ سکیلێکەوە بەسەختی برینداربون، بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کران.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، یەكێك لە گەنجەكان بەناوی (ر،ع،ع) تەمەن 19 ساڵ بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.



AM:09:45:24/05/2019