خەرجی دارایی ئیفادی وەفدەکانی عێراق بۆ دەرەوە وڵات راگەیەندا

لە هەنگاوێکی نوێ لەبەواری شەفافیەتدا چاودێری دارایی عێراق لیستی ئیفادی وەزیرەكانی عێراقی بۆ دەرەوەی وڵات بڵاوكردەوە  كە لەماوەی شەش مانگدا بەبڕی زیاتر لە دوو ملیار و نیو ئیفاد بۆ سەرجەم وەزیرەكان سەرفكراوە.

میدیا عێراقیەکان بڵاویان کردەوە، چاودێری دارایی عێراق لیستی ئیفادی وەزیرەكانی عێراق بۆ دەرەوەی وڵات بڵاوكردەوە کە کۆی دووملیاردۆلارو نیو بووە، کە لەنێوایاندا وەزیری وەرزش و لاوان " ئەحمەد ئەلعبید"ی 78 سەفەری ئەنجامداوە و بڕی 700 ملیۆن دیناری بۆ سەرفكراوە، هەروەها وەزیری نەوت " سامر غصبان" 57 سەفەری ئەنجامداوە و بڕی 400 ملیۆن دیناری بۆ خەرجكراوە. وەزیری كارەبای عێراقیش  " لوئەی خەتیب" 40 سەفەری ئەنجامداوە بە بڕی 250 ملیۆن دینار و، وەزیری تەندروستییس 23 سەفەری ئەنجامداوە بە بڕی 120 ملیۆن دیناری ئیفاد".

وەزارەتەكانی دیكە 10 سەفەری تێنەپەڕاندوە و بە بڕی 700ملیۆن دینار ئیفادیان هەبووە.

بڕی تێکڕایی ئیفادی هەموو وەزارەتەكان لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە دوو ملیار و نیو دینار بووە.

ئەوە لە کاتێکدایە تا ئێستا لەهەرێمی کوردستان نە بودجەی " خیاتمی" دەچێتە پەرلەمانی کوردستان و نە کەسیش دەزانێت کەی وەفد دەچیتە دەرەوەو وەفدەکە چۆن هەڵبژێردران و چەند خەرجدەکەن.



PM:08:06:24/05/2019