ئەوقاف لەبارەی یەکەم ڕۆژی جەژنەوە هەموو لایەک ئاگادار دەکاتەوە

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت "تەنها لیژنەی بینینی مانگ دەسەڵاتی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی هەیە".

لە ئاگادارییەکەدا، کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە لیژنەی باڵای بینینی مانگ رایگەیاندووە، ئێوارەی رۆژی دووشەممە 3-6-2019، لیژنەکە کۆدەبێتەوە و دوا بڕیار لەبارەی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەدات.

هەروەها رایگەیاندووە، "تەنها لیژنە دەسەڵاتی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی هەیە و پشت بە راوبۆچوونی هیچ کەس و رایەکی تری وڵاتان نابەستێ".


AM:09:20:25/05/2019