پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، ڕۆژی ڕابردوو دوو ئافرەت سوتاون و یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.
ئەمڕۆ شەممە 5ی ئایار پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، تیایدا هاتووە" كاتژمێر 3:30 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو ژنێك به‌ناوی ( س . ع . م ) له‌دایك بووی ساڵی 1986 پیشه‌ی ژنی ماڵ، دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین به برینداری گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه له حه‌مام به ئاگر سوتاوه و تائێستاش هۆكاره‌كه‌ی نادیاره، به گوێره‌ی ڕاپۆرتی پزیشكی ڕێژه‌ی سوتاویه‌كه‌ی 80%یه‌و به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شی به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی كه دایكی 3 منداڵه".
ئەوەشی خستۆتەڕوو، كاتژمێر 4:30 خوله‌كی ئێواره‌ی دوێنی كچێك به‌ناوی ( ب . م . ر ) له‌دایك بووی ساڵی 2002 پیشه‌ی كچی ماڵ دانیشتووی گوندی (گرتك) سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر به برینداری گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه به‌وته‌ی خۆی له‌كاتی ئاماده‌كردنی خواردن به‌هۆی گڕگرتنی بوتڵی غاز سوتاوه، به‌ڵام سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاند" له‌سه‌ر سكاڵای كه‌سوكاری ژنه‌كه دادوه‌ر بڕیاریدا به ڕاگیركردنی هاوسه‌ری ( س . ع . م )، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ هه‌ردوو ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه".