به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی ھه‌رێم په‌یامێك ئاراسته‌ی ئه‌و ھاووڵاتییانه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت حه‌جی بازرگانی ئه‌نجامبده‌ن.
شێخ قاسم به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی حه‌ج و عومره‌ی ھه‌رێم راگه‌یاندووە: ساڵانه له‌ڕێگه‌ی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عیراق-ه‌وه، سعودیه پشكی هه‌رێم له حه‌جی بازرگانی كه پێشی ده‌وترێت حه‌جی VIP دیاریده‌كات و ئه‌گه‌ر پێویستكا، ئێمه‌ش تیروپشكی بۆ ده‌كه‌ین.
وتیشی: ئه‌گه‌ر هاتوو ژماره‌ی پشكی بازرگانی له ژماره‌ی پێشكه‌شكاران زیاتر یان له یه‌ك ئاستدا بوو ئه‌وا پێویست به تیروپشك ناكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌متر بوو ئه‌وا تیروپشكی بۆده‌كرێت و له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه ناوی پێشكه‌شكاران هه‌ڵده‌بژێردرێن.
راشیگه‌یاند: وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی ھه‌رێم، ھه‌موو ئه‌و بۆچونانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه گوایه ئه‌و جۆری حه‌جكردنه حه‌رامه، چونكه له‌ھه‌موو وڵاتانی ئیسلامی‌دا حه‌جی بێ تیروپشك كه زۆرجار به‌حه‌جی (VIP) ناسراوه بوونی هه‌یه.