بەھۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراو لە دێرەلووک دوو کەس برینداربوون

لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی چێندراو لە کێڵگەکانی مین لە سنووری شارۆچکەی دێرەلووکی سەر بە قەزای ئامێدی، کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتیی مین و تەقەمەنی لە دھۆک و هاوڕێیەکی بە سەختی برینداربوون.

ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٩ تەقینەوەی مینێکی چێندراو لە نزیک گوندی گەلەکای سەر بە دێرەلووک لە قەزای ئامێدی روویداو بەوبۆیەوە  کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتیی مین و تەقەمەنی لە دھۆک بە ناوی"نەزیف موحسن" لەگەڵ هاوڕێکەی بە ناوی "کەفرین عادل" برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکان کارمەندەکە لە کاتی تەقینەوەکە لە کاردا نەبووە،  قاچێکی لەدەستداوە  لە ئێستاشدا رەوشی تەندروستی ناجێگیرە و مینەکەش مینێکی چێندراوی سەردەمی رژێمی بەعس  بووە کە پێیاندا تەقیوەتەوە.


PM:09:24:25/05/2019