تەقینەوەیەک لە قەزای داقوق رویدا

لە ئەنجامی کەوتنەوەی هاوەنێک لە گوندێکی داقوق ئاگر لە دەغلودانی گوندنشینان کەوتەوە، دوای چونی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بۆمبێکی چێندراویش بە تیمەکاندا تەقیەوەو ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.

شەوی ۲٥/٥/۲۰۱۹ بەهۆی تەقینەوەی هاوەنێکەوە ئاگر لە دەغلودانی کوردنشینانی ناوچەی چپخانی سنوری قەزاری داقوق کەوتەوەو، لەکاتی چونی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و پۆلیسی داقوق بۆ شوێنی ڕوداوەکە هاوکات بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبیلی پۆلیسدا تەقیەوە.

لە ئاکامی تەقینەوەکەدا چوار پۆلیس و هاوڵاتیەک برینداربوون، برینی دوانیان سەختەو ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک کراون.پۆلیسێک شەهیدبوە بەناوی (هاوکار خەلیل).

بەهۆی ڕوداوی ئاگرکەوتنەوەکەوە زیان بەر دەغلودانی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە کەوتوە و تائێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵناکراوە.


AM:12:57:26/05/2019