خشتەی‌ نوێی موچە ڕاگەیەنرا

وەزارەتی‌ دارایی و ئابووری‌ هەرێم دەستپێكردنی دابەشكردنی‌ موچەی‌ ڕاگەیاند و لەم هەفتەیەدا دوو وەزارەتی موچە وەردەگرن.

بەگوێرەی‌ ئەو زانیاریانەی‌ لە وەزارەتی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومەتی‌ هەرێمەوە بە "سپی میدیا" دراون سبەینێ  موچەی‌ دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت و رۆژی‌ 29ی 5ی 2019 موچەی مانگی‌ سێی هێزەكانی‌ 70  و 80ی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكرد رۆژی‌ 30ی 5ی 2019 موچەی‌ وەزارەتی‌ پەروەردەی حكومەتی‌ هەرێم دابەشدەكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەگەریدا كە بۆ هەریەكە لە رێباز حەملان وەزیری دارایی و سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەت و ئامانج رەحیم سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم لە هەولێر سازكرا وەزیری دارایی ئاشكرای كرد كە تا ئێستا پێنج بڕە پارە لە بەغداوە هاتووە، بەڵام بۆ جەژن لە بەغداوە پارە نەهاتووە، بەڵام ئێمە پێش جەژن دەستدەكەین بەدابەشكردنی مووچەیەكی نوێ.
 


PM:02:52:27/05/2019