چراخان ڕه‌فیق، هاوسه‌ری پێشووی ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم له‌شاری پاریس-ی پایتەختی فەرەنسا توشی ڕووداوی هاتوچۆیه‌كی قورس بووه‌و دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره.
به‌پێی سەرجاوەکانی هەواڵ، بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ سێشەممە 28ی ئایاری 2019، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی چراخان ره‌فیق بەسەختی توشی رووداوی هاتووچۆ بووه‌و به‌سه‌ختی بریندار بووه‌و یه‌كێك له‌پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانیشی كه به ره‌گه‌ز توركه گیانی له‌ده‌ستداوه.
له‌ئێستاشدا چراخان له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی پاریسه‌و باری ته‌ندروستی ناجێگیره.
ئەمەش لەکاتێدایە رۆژی 25ی ئایاری 2019، چراخان ره‌فیق خاوه‌نی گروپی كۆمپانیاكانی كاندید گروپ. لە نامەیەکدا بۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی، رایگەیاند"ده‌مه‌وێت بێ دوودڵی پشتڕاستی بكه‌مه‌وه له ڕێگای وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان و بانده‌كه‌یه‌وه به سه‌دان ملیار دۆلاری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌تاڵان براوه‌و براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
ئاماژەی بەوەش کرد، هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئەو نامه‌یە بۆ بارزانی به‌ناونیشانی (بێ دوو دڵی راستییه‌كان ده‌ڵێم) گومان له‌روداوی هاتوچۆكه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی چراخان ره‌فیق له‌پاریس ده‌كرێت.
ده‌قی نامه‌كه‌ی چراخان ره‌فیق بۆ مه‌سعود بارزانی....
بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ
بۆ كۆمه‌ڵانی سته‌م دیده و غه‌در لێكراو .
به ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆمی ده‌زانم له ڕێگای ئه‌م نوسراوه‌وه هه‌ندێك له ئه‌و ڕاستیانه ئاشكرا بكه‌م و بیخه‌مه به‌ر دید و ویژدانی ئێوه‌ی غه‌در لێكراو كه ساڵانێكی زۆره به ناحه‌ق غه‌درتان لێ ده‌كرێت و سه‌روه‌ت و سامانی سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌ویتان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵێك مافیای حوكمڕان و بێ‌ویژدان زه‌وت ده‌كرێت .
ئێستا جارێكی تر له لایه‌ن ده‌ستێكی ڕه‌شی چه‌په‌ڵی باندێك له دزی و تاڵانی غه‌در و ناحه‌قیتان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت.
هاونیشتمانیه‌كانم، ده‌مه‌وێت بێ دوو دڵی پشت ڕاستی بكه‌مه‌وه كه له ڕێگای وه‌زیری سامه‌ن سرووشتیه‌كان و بانده‌كه‌یه‌وه به سه‌دان ملیار دۆلارتان به تاڵان براوه و براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ووڵات له كاتێكدا كه دانیشتوانی ناوچه‌كه موحتاجی به ده‌ست هێنانی ژه‌مێك نان بوون بۆ خۆیان و منداڵه‌كانیان، درووست كردنی قه‌یرانی دارایی
جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی . مه‌به‌ستمه به جه‌نابیشت بڵێم هه‌روه‌ك چۆن غه‌در له میلله‌ت كراوه به هه‌مان شێوه غه‌در له جه‌نابیشت كراوه و ده‌یان بابه‌تی گرنگ و په‌یوه‌ست به ژیانی خه‌ڵكیان له جه‌نابیشت شاردراوه‌ته‌وه و به‌ڵام له ئه‌نجامدا خه‌ڵك ڕووی له جه‌نابت ناوه كه تۆ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كت به درووست كردنی ئه‌و قه‌یرانه‌نه‌وه نه‌بوو ، بۆیه پێویسته به زووترین كات كۆتایی به ئه‌و زوڵم و سته‌مه بهێنرێت و ئه‌وانه‌ی كه بوونه هۆی ئه‌و قه‌یرانه كوشنده‌یه دوور بخرێنه‌وه و بكرێن به په‌ند بۆ مله‌ت .
له ئێستادا خه‌ڵك ناوێرێ مه‌عاناتی خۆی باس بكات چوونكه هه‌موو ده‌زگا حكومیه‌كان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی مافیاكاندان ، ڕۆژانه غه‌در له خه‌ڵك ده‌كرێت و به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی كه مافیاكان ده‌سه‌ڵاتدارن و له سه‌رجه‌م حزبه‌كان بڵاو بونه‌ته‌وه ناتوانن ته‌نانه‌ت به‌رگری له مافه ڕه‌واكانی خۆشیان بكه‌ن،
من نموونه‌یه‌كی زیندووم كه غه‌درێكی زۆرم لێ كراوه و له ژێر ناوی مندا به ملیۆنان دۆلار به هه‌ده‌ر براوه ، له كاتێكدا من بێ به‌ریم له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه له ژێر ناوی مندا درووست كراوه. له لایخڵكی و كۆمه‌ڵگای كوردستان رون و ئاشكرایه كه ئه وه جێی باوه‌ر نیه كه چۆن تاكه كه‌س و تاكه ئافره‌ت بم توهمه‌ت بار كراوم به تاڵان كردنی داهاتی كوردستان له كاتێكدا ئه‌وانه‌ی كه قوتی مله‌ت به هه‌ده‌ر ده‌ده‌ن و هه‌رێم ده‌به‌نه ژێر باری قه‌رزی گه‌وره‌وه وه‌ك ئه‌و یاریه‌ی كرا له‌گه‌ڵ دانا غا و دوو ملیار دۆلار حكومه‌ت قه‌رزاری دانا غاز كرا و زۆر شتی كه‌ش ته‌نانه‌ت كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئاو تێكه‌ڵ به به‌شه سوته‌مه‌نی و نه‌وتی هاوڵاتیانه‌وه بكرێ و له‌وكاته كه من به‌م شته‌م زانی من روبه‌روی ئه‌وان بومه‌وه كه‌ویستم رێگیری بكه‌م له‌و جۆره غه‌دره ئه‌وان هه‌ستان به دروسكردنی مه‌له‌فی ساخته بۆ به گه‌نده‌ڵ كردنی من ته‌نانه‌ت هه‌ستان به دروست كردنی فایلی ساخته له چه‌ند دام و ده‌زگایه‌ك به پاره سه‌رجه‌م فه‌رمان به‌ره‌كانی دایره‌كان كرران بۆ دروست كردنی ئه‌وراقی ساخته تا منی پێ گه‌نده‌ڵ كه‌ن . من پێش تریش و له ئێستاشدا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنم لێ ده‌كرێت، به‌ڵام له ئێستادا بڕیارم داوه كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی غه‌در لێكراو و پێشمه‌رگه و ماڵه شه‌هیده‌كان ڕاستگۆ و ڕاشكاو بم و پێیان بڵێم كه چۆن ساڵانێكه سه‌روه‌ت و سامانیان به هه‌ده‌ر ده‌برێت له لایه‌ن وه‌زیری سامانه سرووشتیه‌كان و بانده‌كه‌یه‌وه.
هه‌ر بۆیه بریارم دا من له ئێستاوه سه‌رجه‌م نهێنێكانی ئاشتی هه‌ورامی و بانده مافیایه‌كه‌ی بڵاو بكه‌مه‌وه به به‌ڵگه‌و موسته‌مسه‌كات و ناوه‌كانیان و مه‌له‌فه ئیمزا كراوه‌كانیان بڵاو بكه‌مه وه و ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه ترسی كوشتنم هه‌بوو لیێ بڵاوی بكه‌مه‌وه و بیخه‌مه روو و وه له‌هه‌مان كات دا كه‌سانێك دوای نه‌مانی خۆم شته‌كان بڵاو بكه‌نه‌وه وه له كه‌ناڵه ته‌له‌فیزونه‌كانی جیهان . وه ده‌ریخه‌م كه ئاشتی هه‌ورامی په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه بۆ عراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه .
وه‌زیری سامانه سرووشتیه‌كان و بانده‌كه‌ی له ئێستاشدا وا پێده‌چێت كه بڕیاریان دابێت به‌رده‌وام بن له زوڵم و زۆرداریه‌كانیان ، بۆیه پێشوه‌خته پێویسته پێشیان لێ بگیرێت و ده‌ستی ڕه‌ش و جه‌په‌ڵیان له كایه‌كانی حوكمڕانی دوور بخرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و سته‌م لێكراوان ئاسووده بن و تووشی وه‌ها قه‌یرانێك نه‌كرێنه‌وه كه له سه‌ر ده‌ستی ئه‌و بانده چه‌ته و مافیایه درووست كرابوو .
له كۆتایدا دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه كه به‌م زوانه به‌ڵگانامه‌كانم بڵاو ده‌كه‌مه‌وه بۆ ڕای گشتی، با ئه‌و كات میلله‌ت خۆیان بڕیار بده‌ن بزانن چاره‌نسووسیان له ده‌ستی كێدا بووه و چۆن یاری به ژیانی ڕۆژانه‌یان و ئه‌و له‌ته نانه‌ش كراوه به زۆر به زه‌حمه‌ت په‌یدا كراوه بۆ بژێوی ژیانی ڕۆژانه‌یان...
وه دوا وته‌م بۆ به‌رێز
كاك نێچیرڤان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه من دڵنیام له دڵسۆز بون و مانووبونی جه‌نابتان بۆ كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم و هاوڵاتیانی هه‌رێم .بۆیه ده‌زانم جه‌نابتان بێ ئاگان له‌و یاریه‌ی كه ئاشتی هه‌ورامی ده‌یكات له گه‌ڵ جنابتان و حكومه‌تی هه‌رێم و هاوڵاتیانی كوردوستان. ئاشتی هه‌ورامی تواناكانی خۆی له بواری نه‌وت دا به كار هێنا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆی و ویران كردنی عراق و كوردستان.
وه ده‌مه‌وێ به رون و ئاشكرا بیڵێم كه هه‌ر كه‌سێك و وڵاتێك و حزبێك و داموو ده‌زگایه‌ك روبه‌رم بێته‌وه و دژم بوه‌ستێ ئه‌وه شه‌ریكه دزن له‌گه‌ڵ ئاشتی هه‌ورامی و بانده‌كه‌ی
چراخان ره‌فیق عومه‌ر
شه‌مه 25/5/2019