مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی راگه‌یه‌نراوێکی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند"هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌بێ ده‌نگی فراكسیۆنی یه‌كێتی، پرسی بڕیاردان و شه‌رعییه‌ت له هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته به‌رده‌م بارودۆخێكی نوێوه".
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ سپی نێردراوه تیایدا مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاندووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستان پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌بووه و هه‌موو جارێ گرفتی بۆ پرسی دانانی پارێزگای كه‌ركوك له پشكی یه‌كێتی( وه‌ك ڕێككه‌وتبوون له‌سه‌ری دروست ده‌كات، بڕیاریدا فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كات.
دەقی راگەیەندراوەکە
وه‌ك ده‌زانن له‌ماوه‌ی رابردوودا دوای گفتوگۆیه‌كی درێژ‌و چروپڕو چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆری خه‌ڵك و گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێگه‌یه‌ك له‌پێناو گه‌یشتنه رێككه‌وتنێكی گشتگیر بۆ چۆنییه‌تی كاركردن و داڕشتنی دیدگای هاوبه‌ش له‌باره‌ی پرسه‌كانی ناوخۆ‌و عیراق و ده‌وروبه‌ر، دوو رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ئیمزاكرد.
رێككه‌وتنێكیان بۆ چه‌سپاندنی پره‌نسیپه‌كانی به‌یه‌كه‌وه كاركردن و چاره‌سه‌ركردنی گرفته كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی ناوخۆ‌و ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌عیراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمه‌وه هه‌یه. رێككه‌وتنی دووه‌م له‌باره‌ی چۆنییه‌تی دابه‌شكردنی جومگه‌كانی حكومڕانیی و فه‌راهه‌مكردنی جۆرێك له‌هاوسه‌نگیی له‌ده‌سه‌ڵاته جیاوازه‌كان. هه‌موو ئه‌مانه له‌پێناو به‌شداری راسته‌قینه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كورستان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی حوكمڕانی و بڕیاردان بوون.
له‌و رێككهوتنانهدا له‌گه‌ڵ پارتیدا مه‌به‌ستمان بوو هه‌ماهه‌نگ بین و به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین له‌كوردستان بۆ پیكهینانی كابینه‌یه‌كی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی به‌هێزو خاوه‌ن به‌رنامه‌ی چاكسازیی و سه‌قامگیر. بیروباوه‌ری یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و ئیستحقاقی گه‌له‌كه‌شمان وایده‌خواست كه به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین له‌به‌غدا و به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شمان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته چارهسهرنهكراوهكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا. هه‌ر له‌و رێككه‌وتنه‌دا كه‌ركوكمان كرده سه‌نته‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له‌كێشه‌و گرفته‌كانی ناوچه دابڕاوه‌كان، مه‌به‌ستمان بوو پارێزگارێكی كورد له‌یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبژێرین و لانیكه‌م رێگه‌بگرین له هه‌وڵی په‌لاماردان و ته‌عریبكردنی ناوچه دابڕێنراوه‌كان و رێگربین له‌هه‌وڵی جیبه‌جێكردنی سیاسه‌تی شۆڤێنیانه‌ی هه‌ندێك لایه‌نی عیراقیی.
به بروای ئێمه حكومه‌ت ته‌نها پێكهێنانی كابینه نییه، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتێكی دوانه‌یه ئه‌ویش سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه. بڕیاره ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام دوای ئه‌و هه‌موو دواكهوتنهو پشودریژییهی خه‌لك و یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان و دوو رێككه‌وتنی یه‌ك له‌دوای یه‌ك، هه‌تا ئیستاهیچ هه‌نگاوێك بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان له‌لایه‌نی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه نه‌ك نابیرێن، به‌ڵكو هه‌رجاره‌ی گرفتیك بۆ پرسی دانانی پاریزگاری كه‌ركوك له پشكی یه‌كیتی،(وه‌ك رێككهوتبوین له‌سه‌ری)،دروست ده‌كه‌ن،
له‌م سۆنگه‌یه‌وه به‌رای گشتی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین،كه ئه‌و سیاسه‌تی پشتگوێ خستن و تاكرهوییه ئاكامه‌كانی باش نابن و ئێمه وه‌ك یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌هه‌موو ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی كردمان، گرفتمان دابه‌شكردنی پۆست و به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌بوو، به‌ڵكو پرسی به‌یه‌كه‌وه كاركردن و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌و خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و پرسی دانانی پارێزگارێكی نوێ بۆ كه‌ركوك بۆخزمه‌تی خه‌لكی سته‌مدیده‌و به‌شه‌ره‌فی ئه‌و پاریزگایه له‌ئه‌وله‌ویه‌تی ئه‌جێندای گفتوگۆی ئێمه‌دا بوو، ده‌مانویست یهیهك تیم له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین، به‌ڵام مه‌خابن ئه‌مڕۆ به‌ئێوه‌ی راده‌گه‌ینین كه پارتی دیموكراتی كوردستان گرێ و گرفتی جددی بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا دروستكردووه‌و پابه‌ند نییه پێیانه‌وه، بۆیه فراكسێۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ناكا.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمیش به‌بێ ده‌نگی فراكسێۆنی یه‌كێتی، پرسی بڕیاردان وشه‌رعییه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان دا ده‌خاته به‌رده‌م بارودۆخێكی نوێوه، هه‌روه‌ك پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌خاته به‌رده‌م ئهگهروپیشهاتی تازه، ده‌رنجام و لێكه‌وته‌كانی ئه‌و سیاسه‌ته ناواقعییانه هه‌رچییه‌ك بێت له‌ئه‌ستۆی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دا نییه وئۆباڵهكهی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی لایه‌نی به‌رامبه‌ر.
لەتیف شێخ عومەر
وته‌بیژی یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان