شەپۆلێكی گەرما عێراق دەگرێتەوە

كەشناسی عێراق پێشبینیەكانی بۆ كەشوهەوای هەفتەی ئایندە بڵاوكردەوە و پێدەچێت لە هەفتەی ئایندەوە شەپۆلێكی گەرمای بەهێز وڵاتی عێراق بگرێتەوە و ئەمەش یەكەم شەپۆلی گەرمای ئەمساڵ دەبێت.

دەستەی كەشناسی عێراق ڕایگەیاند ئەو شەپۆلە گەرمایەی ڕوو لە عێراق دەكات نیوەی پلەی كوڵانە و لە رۆژی هەینی داهاتوەوە شەپۆلەكە دەست پێدەكات و لە ڕۆژی یەكشەمەوە پلەكانی گەرما ڕوو لەدابەزین دەكات.

كەشناسی ئەوەشی خستەڕوو كە شاری بەسرا بەرزترین پلەی گەرمی دەبێت كە ٤٩ پلەیە، بە پلەی دووەم بەغدایە كە ٤٨ پلەیە، دواتریش موسڵ كە پلەی گەرما تێیدا ٤٥ پلە دەبێت.



PM:02:33:28/05/2019