بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە هێرشکراوەتە سەر نوسەر و لێکۆڵەر فەرهاد پیرباڵ، بەهۆیەوە بریندار بووە.
سەرەڕای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکە تا ئێستا ئەو لایەنانە ئاشکرا نەکراون کە هێرشیان کردۆتە سەری و پۆلیسیش ڕوونکردنەوەی نەداوە.
فەرھاد پیرباڵ، نووسەر، لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆی کوردە و خەڵکی باشووری کوردستانە، ئەو لە ساڵی ١٩٦١ لە ھەولێر لە دایکبووە و لە ساڵی ١٩٨٤ لە زانکۆی سلێمانی خوێندنی تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٨٤ چووەتە ڕیزی یەکیەتیی نووسەرانی شاخەوە.
فەرھاد پیرباڵ خاوەنی دەیان کتێبە و لە چەند زانکۆیەکی جیاواز مامۆستا بووە.