٣٠ کارمەندی ئاسیاسێڵ لە سووتان رزگار دەکرێن

بینایەکی ئاسیا سیل لە شاری میسان لە باشووری عێراق ئاگر دەگرێت و لە ئەنجامدا هێزەکانی ئاگرکوژاندنەوە ٣٠ کارمەندی ئەو کۆمپانایە لەسوتان رزگار دەکەن.

سەرچاوەیەکی پۆلیس لە پارێزگای میسان بە ماڵپەڕی " تەسریباتی" راگەیاندووە کە بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە بینایەکی ئاسیا سێڵ و فراوانبوون و گەورەبوونی ئاگرەکە، مەترسی کەوتۆتە سەر ژیانی ٣٠ کارمەندی ئاسیا سێل لەو شارەو، دواتر لەلایەن هێزەکانی ئاگرکوژاندنەوە رزگارکراون.

پۆلیسی ئەو شارە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ تانکەرێک کە گازۆیلی پێبووەو گڕیگرتووەو بۆتە هۆی سوتانی بیناکەی ئاسیا سێڵ.
ئاسیا سێل کۆنترین و گەورەترین کۆمپانیای تەلەفوناتە لەسەرتاسەری عێراق و زۆترین هاوبەشی هەیە.



PM:10:40:28/05/2019