نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان رووی لە دابه‌زىن کرد، له ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نەوتی خاوی ئەمریکا و برێنت بەمجۆرەی خوارەوە مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ی ئایارى 2019، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له جۆری برێنت به 68 دۆلار و 12 سه‌نت مامەڵەی پیوەدەکرێت، به‌یانى دوێنێ به 68 دۆلار و 95 سه‌نت بوو.
هاوكات له ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی جیهان به 58 دۆلار و 54 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، به‌یانى دوێنێ به 59 دۆلار و 34 سه‌نت بوو.