ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئایاری 2019 فڕۆكە جەنگییەكانی تورکیا بۆ جاری سێیەم چیای كورەژاریان لە سنووری شارۆچكەی شێلادزێ بۆردوومانكرد.
لە کاتژمێر 09:15ی ئەمڕۆوە فڕوكەكانی توركیا سێ جار چیای كورەژاریان بۆردوومان كردوە، كە بەسەر شارۆچكەی شیلادزێ دەڕوانێت، بەڵام تا ئێستا زیانەكان نەزانراون بەڵام ترس و دڵە ڕاوێكی زۆری لەلای دانیشتووانی ناوچەكە دروستكردووە.
جێی ئاماژەیە لەم هەفتەیەدا ئەمە سێیەم جارە فڕۆکەکانی تورکیا چیای کورەژار بۆردوومان دەکەن.