قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوده‌كاته‌وه و داوا له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و پارتی ده‌كات ئه‌م جه‌ژنه كه بۆنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێبورده‌یی و گه‌ردن ئازادییه وه‌ك ده‌رفه‌تێكیتری خێرا‌و نوێ بڕه‌خسێنن بۆ پێكهاتن و تێپه‌ڕاندنی تارمایی لێكترازان.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان...
هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت، جه‌ژن ده‌رفه‌تێكی زێڕینه بۆ لێبورده‌یی و به‌رقه‌راركردنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام به‌داخه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی به ئاراسته‌یه‌ك ده‌ڕۆن خه‌ریكه خۆشی و شادی جه‌ژن له گه‌له‌كه‌مان تێكبده‌ن و نه‌هێڵن وه‌ك جاران تامی بكات.
خه‌ڵكی ئێمه وه‌ڕه‌س بوون له ململانێ، بێزارن له شه‌ڕه قسه و پاڵه‌وانبازی، یه‌كێتی و پارتی و حیزبه كوردییه‌كانیتر شه‌ڕ و ئاشتی، ناكۆكی و كاری پێكه‌وه‌ییان وه‌ك یه‌ك ئه‌زموون كردووه، ئیتر دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه ده‌بێت له‌وه تێگه‌یشتبێتین كه هێز له پێكهاتندایه نه‌ك له‌شه‌ڕه لێدوان و قوڵكردنی زیاتری ناكۆكییه‌كان.
خه‌ڵكی كورد له كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كانیتر له دۆخێكی یه‌كجار خراپ و دژوار‌دا ده‌ژین و هه‌ست به ئاسایش و ئارامی ناكه‌ن، رۆژانه هه‌راسان ده‌كرێن و به‌ره‌نگاری توندڕه‌وی و حوكمی چه‌ك ده‌بنه‌وه، كه‌چی هه‌موو شه‌ڕه‌كه له دانانی پارێزگارێك و كێشه‌ی كاندیدی ئه‌م پۆسته‌دا چڕ كراوه‌ته‌وه كه به‌شێكی بچووكه له كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی ئه‌و ناوچانه به درێژایی ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی عێراق.
له سۆنگه‌ی هه‌ست كردنم به مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م دۆخه و وه‌ك به‌جێهێنانی ئه‌ركی خۆم داوا له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و پارتی ده‌كه‌م ئه‌م جه‌ژنه كه بۆنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێبورده‌یی و گه‌ردن ئازادییه وه‌ك ده‌رفه‌تێكیتری خێرا‌و نوێ بڕه‌خسێنن بۆ پێكهاتن و تێپه‌ڕاندنی تارمایی لێكترازان.
دووباره جه‌ژن پیرۆز بێت و خۆشی و شادی هه‌میشه میوانی ماڵه‌كانتان بێت.