نووسینگه‌ی رزگاركركردنی رفێندراوانی ئێزدی نوێترین ئاماری قوربانیان و رزگاركراوانی ئێزدی ئاشکرا دەکات.
لە به‌یاننامه‌یەکدا نووسینگه‌ی رفێندراوانی ئێزدی ئاماژەی بەوەکردووە، له سه‌ره‌تای داگیركردنی شنگاله‌وه، له 3ی ئابی ساڵی 2014، 6 هه‌زار و 417 رفێندراون، كه له‌و ژماره‌یه، 3 هه‌زار و 548ـیان له ره‌گه‌زی مێ، و 2 هه‌زار و 869ـیان له ره‌گه‌زی نێرن.
ئەوەشهاتووە، تا ئێستا 3 هه‌زار و 476 كه‌س رزگاركراون، كه 1184ـیان ئافرتن، ئه‌وانی دیكه‌ش پیاو و منداڵن.
به گوێره‌ی ئاماره‌کەی نووسینگه‌ی رفێندراوانی ئێزدی، تا ئێستا 2 هه‌زار و 941 كه‌س، چاره‌نووسیان نا دیاره و نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
پێش هێرشه‌كانی داعش، ژماره‌ی ئێزدیییه‌كان له عێراق، 550 هه‌زار كه‌س بوو، بەڵام دوای داگیرکردنی شەنگال 360 هه‌زاریان ئاواره‌بوون.