کەسوکاری عەبدوڵا ئۆجەلان بەرەو ئیمرالی بەڕێکەوتن

 خانەوادەی عەبدوڵا ئۆجالان و سێ زیندانییەکەی دیکە بەمەبەستی بینینیان بەرەو ئیمرالی بەڕێکەوتن.

کەمێک پێش ئێستا، محەمەد ئۆجالان، برای عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان و کەسوکاری سێ گیراوی سیاسیی دیکە لە ئیمرالی، بەمەبستی پیرۆزکردنی جەژن بەرەو ئیمرالی بەڕێکەوتن.

کەسوکاری عەبدوڵا ئۆجالان و سێ زیندانییەکەی دیکە، ڕۆژی هەینی لەڕێگای پارێزەرەکانیانەوە داوای دیداری زیندانیانیان کردبوو.
دوای پەسەندکردنی داواکارییەکەیان لەلایەن داواکاری گشتیی بورساوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوونە بارەگای جەندرمەکانی گەملیک و دواتر بەرەو ئیمرالی بەڕێکەوتن.




AM:11:32:05/06/2019