ئەمشەو لەلایەن چەند کەسێکەوە تەقە ئاراستەی سیتی سینەمای سلێمانی کراو بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.
سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە کاتژمێر 11:30 خولەکی ئەمشەو تەقە ئاراستەی سیتی سینەمای سلێمانی کراوە.
سەباح هەورامی بۆ روداو وتیشی، بەهۆی تەقەکردنەکەوە دوو کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شار کراون".
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی راشێگەیاند، هەر ئەمڕۆ لە چاڤی لاند تەقەکراوە و کەسێک کوژراوە.
لایخۆشییەوە
یاد عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری سیتی سینەمای سلێمانی رایگەیاند: تەقەکان لەدەرەوەی سیتی سنەماوە کراون، بەشێک لە تەقەکان بە ئاڕاستەی ئاسمان و بەشێکی دیکەشیان بەناو ئەو خەڵکەدا کراوە کە بۆ سەیرکردنی فیلم لە شوێنەکە کۆبوونەتەوە.
بەڕێوەبەری سیتی سینەما ئاماژەی بەوەشکرد،تەقەکان بەر سیتی سینەما و هۆڵی باخان کەوتوون کە دەکەوێتە بەردەم سیتی سینەما بەهۆی تەقەکانەوە دوو کەس بەسوکی برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر.