زیادکردنی دەوامی فەرمانگاکان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

لە سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ٨ی حوزەیران بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی زیادكردنی دەوامی فەرمانگەكان، دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لەو بارەیەوە رایگەیاندوه‌ " هەموو فەرمانگەو دامەزراوەیەكی حكومی، دەبێت بەو بریارەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە پابەندبن، كە تایبەتە بە ئاساییكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران."

پارێزگاری سلێمانی دەشڵیت " بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران، لە دوای كۆتایی هاتنی پشووی جەژنی رەمەزانەوە جێبەجێ دەكرێت و دەوامی فەرمانبەران ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام مافی خۆیشیانە داوای مۆڵەت بكەن، كە بەگوێرەی یاسا بۆیان دەستبەركراوە".




PM:08:27:08/06/2019