خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی رۆژهەڵات کۆمسای ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە لەکاتی نێرگەلە کێشاندا
کۆمسای لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە نێرگەلە دەکێشێت و هەوادارانی کۆمێنتی جیاوازیان بۆ نوسیوە و هەندێکیشیان توانجی لێدەدەن.
ئەم خانمە گۆرانیبێژە کوردە، خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و یەکێک بوو لە بەشداربووانی بەرنامەی "خۆشترین دەنگ" تا ئێستا خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە، چەند گۆرانییەکی (شاد)ی بڵاو کردووەتەوە، گۆرانییەکانیشی بە شێوەیەکی بەرچاو پێشوازییان لێ کراوە.