پۆلیسی سۆران: ژنێك لەماڵەكەیدا بەكوژراوی دۆزرایەوە

پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، تەرمی ژنێكیان لەماڵەكەی خۆیدا بەكوژراوی دۆزیوەتەوە و روخساری شێوێندراوە.

رائید سەعدون هاودیانی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران رایگەیاندوە، ئەمرۆ سێشەممە لەلایەن پۆلیسی رواندز ئاگاداركراونەتەوە، كە تەرمی ژنێك بەناوی "ا. ك. ص" بەكوژراوی لەماڵەكەی دۆزراوەتەوە.

وتەبێژی پۆلیسی سۆران وتیشی‌، ژنەكە لەدایكبوی ساڵی 1954ـەو لەلێكۆڵینەوەی سەرەتایی دەركەوتووە كە كوژراوەو روخساریشی شێوێندراوە.

راشیگەیاندووە، تەرمی ژنەكە رەوانەی پزیشكی دادوەری هەولێر كراوەو پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كراوەتەوە.


PM:05:41:11/06/2019