وەزارەتی كارەبا باشتربوونی دۆخی کارەبا ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی كارەبا چەند داواكارییەك ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم دەكات و ڕاشیدەگەیەنێت پێدانی كارەبا لە وەرزی ھاویندا باشتر دەبێت.

ئومێد محەمەد، بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای ھەرێم لەلێدوانیكی رۆژنامەوانیداراگەیاندووە: تێكڕای بەرھەم ھێنانی كارەبا لە ھەرێمی كوردستان 3500 مێگاواتە، رۆژانە 20 سەعات كارەبای نیشتیمانی بە ھاوڵاتیان دەدرێت، بەڵام خواستی ھاوڵاتیان زیاترە لە 4000 مێگاوات.

بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای ھەرێم ئاماژەی بەوەشداوە "وەزارەتی كارەبا بۆ چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی كارەبا، داوای لە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم و وەزارەتی دارایی كردووە بودجەی زیاتریان بۆ دابین بكرێت لەگەڵ ئەوەش داوایان كردووە گازوایل بۆ وێستگەی كارەبای دھۆك دابینبكرێت".


PM:06:52:11/06/2019