وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، 10/7/2019 یەکەم کاروانی حاجیان بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف لە ڕاگەیاندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست (سپی) کەوتووە، رایگەیاندووە" ئەمساڵ چوار هەزار و 880 هاووڵاتیی کوردستان فەریزەی حەج ئەنجام دەدەن".
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی تێچووی حەجی ئەمساڵ ئاماژەی بەوە کردووە، کە هەر حاجییەک پێویستیی بە بڕی چوار هەزار و 200 دۆلارە.
نەبەز ئیسماعیل هەروەها رایگەیاندووە، کە رۆژی 10-7-2019، یەکەم کاروانی حاجییانی کوردستان بەرەو سعودیە بەڕێ دەکەوێت.
پێشتر وەزارەتی ئەوقاف ئاگاداری ئەو کەسانەی کردبووەوە، کە ناویان لە تیروپشکی حەج دەرچووە، تا رۆژی 16-6-2019 پاسپۆرتەکانیان ببەنە ئەوقافی شارەکانیان، ئەگەرنا مافی بەجێهێانی حەجیان نامێنێت.