بەرەبەیانی ئەمڕۆ، یارییەکانی کۆپا ئەمریکای بەرازیلی ٢٠١٩، دەستپێدەکاتو تێیدا ١٢ هەڵبژاردە لە سێ گروپدا کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە دەکەن.
بەرەبەیان شەممە لە کاتژمێر ٣:٣٠ خولەک، یارییەکان بە یاری نێوان بەرازیلی میواندارو بۆلیڤیا لە رکابەرییەکانی گروپی یەکەم دەستپێدەکات و کەناڵی بین سپۆرتی قەتەریش یاریەکان بەراستەوخۆ دەگوازێتەوە.
لە هەڵبژاردەی بەرازیل، ئارسر بەهۆی بونی پێکانەوە بەشداری یاریەکە ناکات و تیتی راهێنەری سامپاش ئەوەی دووپاتکردۆتەوە.
رۆژنامەکانی وڵاتی بەرازیل پێشبینی دەکەن بەرازیل لە دەستپێکیدا بەمشێوەیە یاری بکات..
گۆڵچی: ئەلیسۆن
بەرگری: ئەلڤێز، تیاگۆ سلێڤا، مارکینهۆس، فلیپی لویز.
ناوەراست: کاسێمێرۆ، فێڕناندینهۆ، کۆتینهۆ.
هێرشبەران: ریچارلسۆن، دیڤید نیریس، فێڕمینۆ.