پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی ئێوارەی دوێنێ کچێکی تەمەن ٢٥ ساڵی لە قه‌ڵادزێ کوشت بەرەبەیانی ئەمڕۆ خۆی رادەستی هێزه ئه‌منیه‌كان کرد.
لە راگەیەندراوکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە تیایدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلسیی راپەڕین ئاماژەی بەوە کردووە، "ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه كاتژمێر 7:15 خوله‌ك له ناحیه‌ی هه‌ڵشۆ سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر (قه‌ڵادزێ) ته‌رمی كچێك به‌ناوی ( س . م . ح ) له‌دایك بووی ساڵی 1994 پیشه‌ی كچی ماڵ، دانیشتووی ناحیه‌ی هه‌ڵشۆ گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ، كه به چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف ته‌قه‌ی لێ كراوه و شوێنه‌واری دوو گولـله به لاشه‌كه‌یه‌وه هه‌بووه.
ئەوەشهاتووە، چه‌ند كاتژمێرێك دوای ڕووداوه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تۆمه‌تباره‌كه به‌ناوی ( هـ . ع . ح ) خۆی ڕاده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كانی قەڵادزێ كرد كه به وته‌ی خۆی ته‌قه‌ی له ماڵی مامی كردووه، به‌ڵام ئامۆزه‌كه‌ی به‌ركه‌وتووه و هۆكاره‌كه‌ش نادیاره.
پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشکردووە، به بڕیاری دادوه‌ر به مادده‌ی 406 له یاسایی سزادانی عێراقی تۆمه‌تباره‌كه ڕاگیراوە و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکی پۆلیسی راپەڕیندا هاتووە، دوای ڕووداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی، پاش توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش لە ڕوداوەکە به‌رده‌وامه.